Ebru Şengül Cevrioğlu
12 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2023
ئەنقەرە-AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٥٦ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٧٧ دۆلار و ٤١ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٩٨ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:١٦ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٥٦ دابەزینیان بەخۆوەبینی و گەیشتنە ٧٤ دۆلار و ٥٦ سەنت.
لە هەمان کاتیشدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٧٠ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نیگەرانییەکان لە ئابووری ئەمریکا و چین کە دوو گەورەترین بەکاربەری نەوتن لە جیهاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر خواست لەسەر نەوت دروست کردووە.
لە ئەمریکا قەیرانی سنووری قەرز بەردەوامە و ئەمەش نیگەرانییەکانی لە بەرامبەر ناڕوونی سیاسەتی دراو زیادتر کردووە.
هەروەها دابەزینی زیاتری ئاستی ئەو قەرزانەی دراونەتە شوێنکارەکانی چین و ئەو ئاستە لاوازەی لە سەرەتای هەفتەدا ئابووری ئەو وڵاتە نیشانیدا، فشاری زیاتریان خستووەتە سەر نرخەکان.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٦١ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٦٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٤٦ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٣٩ سەنت بمێنێتەوە.