Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ربازێكی پێشوو به ناوی جۆن ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه ده‌ستنیشان كرد.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌ربازێكی پێشووی به ناوی جۆن ئه‌بیزه‌ید وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سعوودیه ده‌ستنیشان كرد.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كۆشكی سپی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی جۆن ناونیشانی ئه‌و سه‌ربازه‌ی پێدراوه كه زۆرترین ماوه له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كاریكردووه.
جۆن ئه‌بیزه‌ید ده‌رچووی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ئه‌مریكایه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەربە زانكۆی هارڤارد كه یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ره باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌مریكا.
بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بێت پێویسته ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.