23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارنامه‌یه‌كی واژوو كرد كه سنوورداركردنی چوونی كۆچبه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی و هه‌ندێ ڤیزای كار ده‌گرێته‌وه، هاوكات ئه‌و رێكاریانه‌ی فراوان كرد و ماوه‌كه‌یشی تا كۆتایی ساڵ درێژكرده‌وه.
تره‌مپ ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی تا كۆتایی ساڵ درێژكرده‌وه كه له ٢٢ی نیساندا واژووی كردبوو و ٦٠ رۆژ كاری پێده‌كرا و چوونه‌ژووره‌وه‌ی كۆچبه‌ری بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، هه‌روه‌ها بڕیارنامه‌یه‌كی نوێی واژوو كرد كه هه‌ندێک جۆری ڤیزا فراوان ده‌كات كه كۆچبه‌ری نین.
له بڕیارنامه‌كه‌دا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه كێشه‌ی بێكاری له وڵاتەکەیدا سه‌ریهه‌ڵداوه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه به‌و بڕیارنامه‌یه كاری له پێشینه ده‌درێت به هاووڵاتییانی ئه‌مریكی له بواری هه‌لی كاری نوێ‌دا.
به‌و بڕیارنامه‌یه‌ی تره‌مپ واژووی كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ڤیزای كۆچبهرین تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ رێگه نادرێت بچنه ئه‌مریكاوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیزانهشی كه له جۆری ''ڤیزای كۆچبه‌ری نین''، به‌ڵام بواری كاركردنی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌خساندووه خرانه چوارچێوه‌ی بڕیارنامهكهوه.
له كاتێكدا ڤیزاكانی H-1B, H-2B, H-4, L-1 و هه‌ندێک ڤیزای J-1 كه ڤیزای كۆچبه‌ری نین و خراونه‌ته چوارچێوه‌ی بڕیارنامهكهوه له به‌رنامه‌ی ڤیزای H-1Bدا پێشینه ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌ن.
- جۆره‌كانی ڤیزای كاریگه‌ر بەکێ ده‌درێن؟
له كاتێكدا له ئه‌مریكا ڤیزای H-1B ده‌درێت به گرووپی ''كاركه‌ری به‌ئه‌زموون'' هاوكات ڤیزای H-4 ده‌درێته هاوسه‌ری ئه‌و كرێكارانه.
ڤیزای H-2B ده‌درێت به‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌شێوه‌ی وه‌رزی كار ده‌كه‌ن، ڤیزای L-1یش ده‌درێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانیانه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان.
هه‌روه‌ها ڤیزای J-1 ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رنامه‌كانی وه‌ك مه‌شق، كار و گه‌شت و، كه‌مپه‌كانی راهێناندا.
تره‌مپ له ٢٢ی نیساندا ڤیزای كۆچبه‌رانی هه‌ڵپه‌سارد كه بۆ ماوه‌ی ٦٠ رۆژ كاری پێده‌كرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو ئەگه‌ر پێویست بكات ئه‌و ماوه‌یه درێژ ده‌كه‌نه‌وه.