Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه داوه به‌ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوەندی CIA.
- بانگه‌شه ده‌كرێت CIA له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا یه‌كه‌م هێرشی له سووریا دژی سه‌ركرده‌كانی ئەلقاعیده ئه‌نجامداوه و ئه‌بو هانی میسریی كوشتووه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه داوه به‌ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوەندی CIA.
رۆژنامه‌ی Wall Street Journal پشتبه‌ستن بهژمارەیەک له به‌رپرسانی ئه‌مریكی بڵاوی کردووتەوە، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی وەرگرت، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆبامای بۆ سنوورداركردنی چالاكییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوەندی CIA هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانیی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه پێداون له سووریا و ژمارەیەک وڵاتی دیكه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، CIA له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا یه‌كه‌م هێرشی له سووریا دژی سه‌ركرده‌كانی ئەلقاعیده ئه‌نجامداوه و ئه‌بو هانی میسریی كوشتووه.
پێشتر كوژرانی ئەبو هانی میسریی راگه‌یه‌نرابوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ره‌تیكردبووه‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی ناوبراویان كوشتبێت و هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستنهكردهوه.
له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت CIA ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له وڵاتانی یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئه‌فغانستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌دا به‌كاربهێنێت.
هاوكات كۆشكی سپی، پنتاگۆن و CIA خۆیان لهڕوونكردنهوه له‌وباره‌وه ده‌دزنه‌وه.
له‌كاتێكدا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئۆبامادا ده‌سه‌ڵاتی هێرشكردن و بۆردومانكردن ته‌نها له ده‌ستی سوپادا بوو، CIA ده‌یتوانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری به‌كاربهێنێت.