19 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌ربڕی كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت، بێبه‌رامبه‌ر تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا بكرێت.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه، واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ژماره ٦٢٠١ به ناوی "پڕۆژه‌ی یاسای ده‌ستوه‌ردان له كۆرۆنا ڤایرۆس: سه‌ره‌تا خانه‌واده‌كان" كردووه.
به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه كه پێشتر ره‌زامه‌ندی كۆنگرێسی به‌ده‌ست هێناوه جگه له ئه‌نجامدانی تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیش به‌دی ده‌هێنت وه‌ك دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت، فراوانكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی كه‌سانی بێكار و زیادكردنی هاوكاری پزیشكی ویلایه‌ته‌كان.
به‌پێی دوا ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنس هۆپكنیس تا دێت ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه زیاتر ده‌بێت.
بەپێی نوێترین ئامار ژماره‌ی تووشبوان لە ئەمریکا گه‌یشتووەتە، نۆ هه‌زار و ٤٦٤ حاڵه‌ت و ١٥٥ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسهکەوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.