19 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2020
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور رایگەیاند كه له وڵاته‌كه‌یدا له هه‌ر ١٠ خوله‌كێكدا كه‌سێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
كیانوش جیهانپور له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند ''له ئێران له هه‌ر ١٠ خوله‌كێكدا كه‌سێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیان له‌ده‌ستده‌دات. له كاتژمێرێكدا نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور هاووڵاتییانی ئاگاداركرده‌وه كه له پشووی نه‌ورۆزدا گه‌شت نه‌كه‌ن.
له تارانی پایته‌ختی ئێران، پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی شوهیدای پاكدێشی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌وه‌یش له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵداوه تا ئێستا ١٠ پزیشك و چوار په‌رستار به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا، بۆ یه‌كه‌مجار له ١٩ی شوباتدا له شاری قوم باکووری ئێران به‌دیكرا و دواتر به‌ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، بڵاویكرده‌وه كه تا دوێنێ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌وه بۆ هه‌زار و ١٣٥ كه‌س، ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتووه‌ته ١٧ هه‌زار و ٣٦١ كه‌س.