Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد دیسان و دوای دەستبەکاربوونەوەی حکوومەت گوتاری "دۆخی یەکگرتوویی" لە کۆنگرێس پێشکەش دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە گوتارەکەی ترەمپ ببووە هۆی گرژییەکی درێژخایەن لە نێوان ناوبراو و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پێلۆسی-دا کە سەربە دیموکراتەکانە.
دۆناڵد ترەمپ لەوبارەیەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، روونکردنەوەی بڵاوکردەوە.
ترەمپ رایگەیاندووە لەدوای دەستبەکاربوونەوەی حکوومەت گوتاری "دۆخی یەکگرتوویی" لە کۆنگرێس پێشکەش دەکات و هێرشیکردووەتە سەر نانسی پێلۆسی.
گوتارەکەی ترەمپ پێشتر ببووە هۆی تێکچوونی نێوانی ترەمپ و پێلۆسی و درووستبوونی گرژیی درێژخایەن لە نێوانیاندا.
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم قۆناغەدا سەرەتا پێلۆسی داوایکردووە ئەو گوتارە لە کۆنگرێس پێشکەش بکات و دواتر لەو بیرۆکەیە پاشگەزبووەتەوە و رایگەیاندووە:
"دوای دەستبەکاربوونەوەی حکوومەت، دیسان گوتارەکەم هەر لە کۆنگرێس پێشکەش دەکەم، چونکە هیچ شوێنێکی دیکە نییە رکابەریی مێژووی کۆنگرێس، گرنگیی و نەریتەکانی بکات" و جەختی لەوەکردەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا گوتارەکە پێشکەش دەکات.
پیلۆسی داوای له تره‌مپ كردبوو گوتاری ساڵانه‌ی "دۆخی یه‌كگرتوویی" كه له 29ی كانوونی دووه‌مدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شی ده‌كات دوابخات، تره‌مپ دژی ئه‌و خواسته وه‌ستایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و گوتاره پێشكه‌ش ده‌كات.
ناكۆكی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و دیموكراته‌كان كه به گه‌رمی له خواستی تره‌مپ ناڕوانن كه داوای له كۆنگرێس كردووه، پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلا دابین بکەن بۆ بنیاتنانی دیواری سه‌ر سنووری مه‌كسیك، بووه‌ته هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی بوودجه‌ی كاتیی و داخستنی حكوومه‌ت.
له ئه‌مریكا ماوه‌ی 33 رۆژه حكوومه‌ت به‌شێكی داخراوه و نزیکەی 800 هه‌زار كارمه‌ندی فیدرالی یان مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان كردووه یاخود به‌بێ مووچه كارده‌كه‌ن.