كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا هيلاری كلینتۆن و كاندیدی كۆماریخوازه‌كان دۆناڵد تره‌مپ، به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره 8ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ یه‌كه‌مجار دیبه‌یتێكی راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا.
كلینتۆن و تره‌مپ له زانكۆی هۆفسترا له ناوچه‌ی لۆنگ ئایله‌ندی نیویۆرك، له په‌خشی تایبه‌تی كه‌ناڵی NBC دا دیبهیتێكیان سازدا كه له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه لێسته‌ر هۆڵتهوه پێشكه‌شكرا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كاندید تهوقهیانكرد، په‌خشه‌كه ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی 90 خولهك بابه‌ته‌كانی ئابووریی، نه‌ژادپه‌رستی له ئه‌مریكا، په‌لاماره چه‌كدارییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان به وردی تاوتوێكرد.
گفتوگۆكه به بابه‌تی سیاسه‌تی ئابووریی ده‌ستیپێكرد و كلینتۆن رایگه‌یاند: "پێویسته ته‌نها ئاستی باڵا سوودمه‌ند نه‌بێت و ئابوورییه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندا بنیاتبنرێت كه هه‌لیكاری زیاتر بڕه‌خسێنێت لەرێگەی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاك، ئاستی ناوه‌ند به‌هێزبكرێت".
كلینتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان بۆ ئایندهی گه‌ل بكات و هه‌لیكار بڕه‌خسێنێت.
تره‌مپیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد سیستمی باج و گۆڕانكارییه‌كان له‌وباره‌وه وایكردووه، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان وڵاته‌كه جێبهێڵن و گوتی: "پێویسته رێگربین له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌لیكار له‌ژێر ده‌ستمان ده‌ربهێنرێت. سه‌دان كۆمپانیا كارمه‌نده‌كانی ده‌رده‌كات و ده‌چێته وڵاتانی دیكه".
تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر وەک سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، سیستمی باج ده‌گۆڕێت و بازرگانیی و وه‌به‌رهێنان سه‌رنجڕاكێشتر ده‌كات و كارێك ده‌كات ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له وڵات‌دا بمێننه‌وه و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن، به‌م جۆره‌ش هه‌مووان هه‌لی كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت".
هه‌وره‌ها تره‌مپ ئاشکرایکرد رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانی ئێستا له زیانی ئه‌مریكادایه و پێویسته چاویان پێدا بخشێنرێته‌وه و گوتی: "رێككهوتننامەی بازرگانیی NAFTA كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هیلاری کلینتۆن، بیڵ كلینتۆن واژوویكردووه، خراپترین رێككهوتننامە بووه".
له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا تره‌مپ رووی بۆ لای كلینتۆن وه‌رگێڕا و لێی پرسی: "به‌خته‌وه‌ریت؟ من ده‌مه‌وێت به‌خته‌وه‌ربیت و ئه‌وه بۆ من زۆر گرنگه".
كلینتۆنیش لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و كهمكردنهوهیەی ترەمپ به‌ڵێنیداوه له رێژه‌ی باجدا ئه‌نجامیبدات، زیان به ئابووریی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت و رایگه‌یاند: "تره‌مپ به‌و 14 ملیۆن دۆلاره‌ی له باوكییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه چووه‌ته نێو جیهانی كاره‌وه. به‌ڵێنیشیدا وه‌به‌رهێنان بۆ چینی ناوه‌ند بكات و ئابووریی وڵاته‌كه ببوژێنێته‌وه".
كلینتۆن له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "به‌و سیستمی باجه‌ی كه تره‌مپ باسی ده‌كات، قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا به‌بڕی 5 ترلیۆن دۆلار زیاد ده‌كات و سێ ملیۆن كه‌س بێكار ده‌بن. راشیگه‌یاند به‌پێی پلانه‌كانی خۆی، هه‌لیكار بۆ 10 ملیۆن كه‌س ده‌ڕه‌خسێت".
كاندیدی دیموكراته‌كان باسی له خۆدزینه‌وه‌ی تره‌مب له باج كرد و گوتی:"له‌وانه‌یه باجه‌كانی نه‌دابێت و نه‌یه‌وێت گه‌لی ئه‌مریكا ئه‌وه بزانن."
ئه‌وه‌ی كه زۆرترین فشاری خسته‌سه‌ر تره‌مپ له گفتوگۆكه‌دا، ئه‌و پرسیاره‌بوو كه له‌باره‌ی ئاشكراكردنی زانیاریی باجهكانیهوه ئاراسته‌ی كرا، و گوتی: "ئه‌گه‌ر كلینتۆن ئه‌و 33 هه‌زار ئیمه‌یڵه‌ی له مه‌یله تایبه‌ته‌كانی سڕیوه‌ته‌وه بۆی ده‌كاته‌وه، منیش زانیاریی باجه‌كانم ئاشكراده‌كه‌م".
كلینتۆن دانی به‌وه‌دا نا كه به‌به‌كارهێنانی پێگه‌ی تایبه‌تیی پۆستی ئهليكترۆنیی، كارێكی هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ ره‌خنه‌ی له بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ژێرخانه‌كانی گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند تریلیۆن دۆلارێك قه‌رزارین، رێگەوبان و فڕۆكه‌خانه و پرد و هێڵه ئاسنهكانمان وه‌ك ئەوانەی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م وایه.
- نه‌ژادپه‌رستیی
كلینتۆن باسی له‌وه‌كرد هێشتا له ئه‌مریكا بابه‌تی نه‌ژادپه‌رستی كێشه‌یه و گوتی: "پێویسته له‌سه‌رمان سه‌رله‌نوێ متمانه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه و پۆلیسدا بنیاتبنێینه‌وه. هه‌وره‌ها پێویسته چه‌كداریی لەلایەن تاكەوە چاره‌سه‌ربكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجانی ره‌شپێست له ئه‌مریكا، بوونی چه‌كه".
تره‌مپ كه له‌لایه‌ن كلینتۆنه‌وه به نه‌ژادپه‌رست تۆمه‌تبارده‌كرێت، له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی سكاڵایه‌ی له‌سه‌ری تۆماركرابوو به‌هۆی بهكرێنهدانی بیناكانی به ره‌شپێست و ئیسپانییه‌كان پرسیاری لێكرا و له‌وه‌ڵامدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد، ساڵانێكه هه‌م له‌گه‌ڵ ره‌شپێسته‌كان و هه‌م له‌گه‌ڵ ئیسپانییه‌كاندا په‌یوه‌ندیی باشه.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ره‌شپێسته به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه‌كان و ئیسپانییه‌كان له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه له‌بیركراون و چوار ساڵ جارێك بیریان ده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه رووبه‌ڕووی توندوتیژیی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بنه‌وه و پێویسته له‌و تاوانانه بپارێزرێن كه بهرنبهریان ئه‌نجامده‌درێت.
- ئاسایشی ئه‌مریكا
بابه‌تی ئاسایشی ئه‌مریكا به هێرشی ئه‌ليكترۆنی ده‌ستیپێكرد و كلینتۆن رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا رووسیا هێرشی ئهليكترۆنیی بۆ سه‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ترامپ وه‌سفی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین ده‌كات.
تره‌مپش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لەماوەی ده‌سه‌ڵاتی ئۆبامادا، ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئاسایشی ئهليكترۆنییهوه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه.
- بەرەنگاربوونەوەی داعش
سەبارەت بە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش هیلاری کلینتۆن ئاماژەی بەوەکرد ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە مرۆڤەکانی بەرەو توندڕەویی و رادیکاڵبوون بردووە و پێویستە چالاکییەکانی داعش لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت چاودێریی بکرێت.
کلینتۆن باسی لەوەکرد کە پێویستە هێرشە ئاسمانییەکان زیادبکرێن و هاوکاریی هاوبەشە کوردەکانیان لەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بکەن.
جەختیشی لەوەکردەوە پێویستە هاریکاریی زیاتر لەگەڵ موسڵمانانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بکرێت و رایگەیاند: ''بەڵام ترەمپ بەردەوام سووکایەتیی بە موسڵمانان لەنێو خۆی ئەمریکا و دەرەوەیدا کرد''.
لای خۆیشییەوە دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لەرێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە پەلاماری ئەمریکایان داوە و هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکەی.
لەبارەی داگیرکردنی عێراقەوە ترەمپ باسی لەوەکرد هەر لەسەرەتاوە دژی ئەو داگیرکارییە بووە و بانگەشەی ئەوەیکرد ئەو سیاسەتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو پشێویی و نائارامی بردووە، بەڵام کلینتۆن جەختی لەوەکردەوە کە ئەو قسانە درووست نیین.
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کشانەوەی ئیدارەی ئۆباما-کلینتۆن لە عێراق بەو شێوە خێرایە، بۆشایی ئەمنیی لەو وڵاتە درووستکردووە و رایگەیاند: ''کەمێک لە سەربازان بمانایاتەوە، دەتوانرا رێگریی بکرێت لەوەی داعش دەستی بەو هەموو هێزە بگات''.
باسی لەوەشکرد پێویستە پەیمانی ناتۆ بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش بچێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە کلینتۆنیشی گوت ''کاتێک کە داعش هێشتا کۆرپە بوو، تۆ وەزیری دەرەوە بوویت. نەتانتوانی رێگرییان لێبکەن، دۆخەکە گەیشت بە ئێستا''.
- ''پێویستە نەبینە پۆلیسی جیهان''
دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە هاوپەیمانان و هاریکارە ئەمنییەکانی ئەمریکا گرت و رایگەیاند: ''ئەو وڵاتانەی ئاسایشمان بۆ دابینکردوون، پارەمان نادەنێ. ئێمە هەموو خەرجییەکانمان لە ئەستۆ گرتووە و ئەوان ئەو پارەیەی دەبێت بیدەن، نایدەن. ئێمە ژاپۆنییەکان، کۆریای باشوور و سعوودیە دەپارێزین بەڵام هیچ پارەیەک وەرناگرین''.
جەختی لەوەشکردەوە کە ئەمریکا ناتوانێت هەمووان بپارێزێت و گوتی: ''پێویستە نەبینە پۆلیسی جیهان و ناتوانین هەموو کەسێک بپارێزین ئەگەر بێت و پارەمان نەدرێتێ''.
- داماڵین لە چەکی ئەتۆمیی
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو کە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ئاستی جیهان بریتیی نییە لەگۆڕانی کەشوهەوا، بەڵکو بریتییە لەهەڕەشەی ئەتۆمیی وجەختی لەوەکردەوە ئەو رێککەوتننامەیەی لەگەڵ ئێران واژووکراوە، رێککەوتننامەیەکی زۆر خراپە و لەرێگەیەوە ئێران بەهێزتر دەبێت.
لای خۆیشییەوە هیلاری کلینتۆن وەڵامی رەخنەکانی ترەمپی سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران‌دا دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد پشتیوانیی لەهەموو ئەو سزایانە دەکات کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراون و لەئەنجامی ئەو سزایانەشدا بووە کە تاران ناچاربووە دانوستان بکات.
کلینتۆن بانگەشەی ئەوەشیکرد ترەمپ بەخەیاڵیدا نایەت ئەگەر وڵاتانی دیکە ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی و گوتی: ''هەڵسوکەوتی خۆبەزلزانانەی ترەمپ سەبارەت بە چەکی ئەتۆمیی، مایەی دڵەڕاوکییەکی ئێجگار زۆرە''.
- ''هیلاری هێزی نییە''
ترەمپ لەبارەی کێشەکانی پەیوەست بە تەندروستیی کلینتۆن گوتی: ''ئەو هێزی ئەوەی نییە کە بتوانێت سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکات''.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئەوە قبوڵدەکات کە کلینتۆن لە سیاسەتدا کەسایەتییەکی خاوەن ئەزموونە و گوتی: " 'بەڵام ئەزموونەکانی ئەو، ئەزموونی خراپن'. جەختیشی لەوەکردەوە ئەگەر بێت و کلینتۆن هەڵبژاردنەکان بەرێتەوە، ئەوا ئەو بەدڵنیاییەوە پشتیوانیی دەکات".
هیلاری کلینتۆن رەخنەی لەهەڵوێستەکانی ترەمپ گرت کە تێیدا سووکایەتی بە ژنان دەکات.
دیبەیتی نێوان رکابەرەکانی کێبڕکێکار لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە یەکەمجار لەساڵی 1960دا لەنێوان ریچارد نیکسن و جۆن کەنەدیدا بەڕێوەچوو، بێجگە لە ژمارەیەک هەڵبژاردن، بەمەبەستی گۆڕینی بۆچوونی دەنگدەران لە هەموو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا ئەنجامدراون.
لەمیانەی دیبەیتەکەدا پێشکەشکارەکە ژمارەیەک لەگوتەکانی ترەمپی بە بیانووی ئەوەی ''تۆمارەکان بەوشێوەیە نیین'' بڕی، ئەمەش بووە مایەی ئەوەی ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وابێت تارادەیەک زیاتر فشاری لە دۆناڵد ترەمپ کردووە.
هیلاری کلینتۆن بە چاکەتێکی سوور و پانتۆڵەوە و دۆناڵد ترەمپ بە قاتێکی رەش و بۆینباخێکی نیلییەوە بەشدارییان لەدیبەیتەکەدا کرد.
هەریەک لە سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و هاوسەری هیلاری کلینتۆن، بیڵ کلینتۆن و چێڵسی کلینتۆنی کچی، هاوکات مێلانیا ترەمپی هاوسەری دۆناڵد ترەمپ بۆ پشتیوانیی لە کەسە نزیکەکانیان لە ریزی پێشەوەی ئامادەبوواندا دانیشتبوون. لەدوای تەواوبوونی دیبەیتەکەش هەریەک لەخانەوادەی کلینتۆن و ترەمپ سڵاویان لەئامادەبووان کرد.
- خۆپیشاندەران دەستگیرکران
زانکۆی هۆفسترا بۆ جاری سێهەم میوانداریی دیبەیتێکی سەرۆکایەتیی کرد و هەندێک گرژیی و ئاڵۆزیی لەکاتی بەڕێوەچوونی دیبەیتەکەدا بوونە جێی سەرنج.news_share_descriptionsubscription_contact

