Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له به‌رنامه‌یدا نییه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆببێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "وێڕای داواكارییه‌كان له به‌رنامه‌مدا نییه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆببمه‌وه. له‌وانه‌یه له داهاتوو رۆژێك ئه‌وه ببێت. دڵنیام بێگومان پیاوێكی خۆشه‌ویسته!".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت له پەراوێزی کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ روحانی كۆببێته‌وه.