Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
- كۆشكی سپی: "شا سه‌لمان پشتگیریی خۆی بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا نیشانداوه و هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه هه‌نگاوێكی پێویست بووه دژی هێرشه كیمیاوییه‌كان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سڤیلی سووریا. هه‌روه‌ها شا سه‌لمان سوپاسی سه‌رۆكی كردووه بۆ نیشاندانی ئه‌و بوێرییه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
كۆشكی سپی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، هه‌ردوو سه‌ركرده له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسیان له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سووریا كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "شا سه‌لمان پشتگیریی خۆی بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا نیشانداوه و هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه هه‌نگاوێكی پێویست بووه دژی هێرشه كیمیاییه‌كان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سڤیلی سووریا. هه‌روه‌ها شا سه‌لمان سوپاسی سه‌رۆكی كردووه بۆ نیشاندانی ئه‌و بوێرییه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌ستنی په‌یوه‌ندیی نزیك له‌باره‌ی بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كانه‌وه.