Hakan Çopur
20 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2025
واشنتۆن - AA
دوای بە ئەنجامگەیاندنی سوێندی یاسایی لە کۆنگرەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بووە ٤٧مین سەرۆکی ئەمریکا و بۆ جاری دووهەم دوای ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا دانیشت.
دۆناڵد ترەمپ دوای چوار ساڵ، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە کۆنگرەی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی قۆناغی سەرۆکایەتییەکەی دەستی پێکرد.
ترەمپ توانیبووی لە هەڵبژاردنی ٥ی تشرینی دووهەم ڕکابەرە دیموکراتەکەی کامالا هاریس شکست بدات و ئەمڕۆ خۆی گەیاندە کۆشکی سپی.
لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەدا هەریەکە لە سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا وەک جۆ بایدن، باراک ئۆباما، جۆرج بۆش و بیل کلینۆن بەشدار بوون.