Ahmet Dursun,Muhammed Kılıç
20 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2025
تاران ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە لەم دۆخەی ئێستادا، بۆ سووریا گەشت نەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن، دەسەڵاتی نوێی سووریا سەردانی ھاووڵاتییانی ئێرانی بۆ سووریا قەدەغەی کردووە، گوتی: "ھێشتا لەو دەنگۆیانە دڵنیانیین".
هەروەها ئیسماعیل بەقائی داواشی لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە لەم دۆخەی ئێستادا، بۆ سووریا گەشت نەکەن.