Abdullah Shukur
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سبەینێ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی واشنتۆن بڕیاری خۆی لەسەر رێککەوتنی ناوەکی ئێران ئاشکرادەکات.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "بڕیاری خۆم لەسەر رێککەوتنامەی ناوەکی ئێران سبەینێ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ لە کۆشکی سپی رادەگەیەنم".
ترەمپ جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو رێککەوتنە یەکێکە لە خراپترین رێککەوتنەکان لە مێژووی ئەمریکا و ئاماژەی بە کشانەوەی وڵاتەکەی لەو رێککەوتنە کردبوو.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە لە ١٢ی ئەم مانگە بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر رێککەوتنی ناوەکی ئاشکرا دەکات و پەیامی ئەوەشی بڵاوکردبووەوە کە لەوانەیە ئەمریکا لە رێککەوتنەکە بکشێتەوە و سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپێنێ.
رێککەوتنامەی ناوەکی ئێران لە ١٤ی تەمووزی ٢٠١٥ لەلایەن ئێران وپێنج وڵاتی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا واژوو کرابوو.
لەلایەکی دیکەش ئەمڕۆ ئەڵمانیا و فەڕەنسا جارێکی دیکە پەیوەستی خۆیان لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران خستەڕوو.