Hakan Çopur,Abdullah Shukur
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لەلایەن تورکیا رایگەیاند کە ئەو لە ئێستادا لە ھەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا نییە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە نووسینگەی خۆی ھەڵسەنگاندنی بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لەلایەن تورکیا کرد.
ترەمپ لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێ لەمبارەیەوە، گوتی: "نەخێر. لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەمەدا نین".
دوێنێ کۆشکی سپی رایگەیاند: "ئەمریکا تائێستا گرنگی دەدات بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا. وەک ھاوپەیمانانی ناتۆ پەیوەندییەکانمان فرە لایەنەیە و تەنیا پەیوەست نیە بە F-35 ەوە".
ھاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بەھۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠، کارەکانی دوورخستنەوەی تورکیا لە پڕۆژەی F-35 دەستپێکردووە. راشگەیەندرابوو "لەگەڵ ئەمەش ئەمریکا تا ئێستاش گرنگی بە ھاوبەشی ستراتیژی تورکیا دەدات".