Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
تاران - AA
له رێوڕه‌سمێكدا به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی په‌یوه‌ندی وڵاتان، له تارانی پایته‌ختی ئێران، ٢٥ههمین پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری (Elecomp Tahran 2019) ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری توركیا، عومه‌ر عه‌بدوڵڵا كاراگۆزئۆغڵو و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای باڵای ئازه‌ربایجان، رامین گولوزاده و وه‌زیری په‌یوه‌ندی عێراق، نەعیم روبای و وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی و وه‌زیری په‌یوه‌ندی ئه‌رمینیا، هاكۆب ئارشاكیان به‌شداربوون.
وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران جه‌هرۆمی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه ٨٧٦ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانیی به‌شدارییان له پێشانگاكه‌دا كردووه كه له‌سه‌ر رووبه‌ری ٣٠ هه‌زار مه‌ترسێجا كراوه‌ته‌وه و، له ١٠ وڵاته‌وه ٤٠ شاندی باڵا و ٣٠ باڵیۆز سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
جەھرۆمی راشیگەیاند کە دەیانەوێ بگەنە ئاستێک کە گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بواری زانست و تەکنۆلۆجی نەبێت و لەمبارەیەوەش ھەنگاوی گرنگیان ناوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لە بواری تەکنۆلۆجی و زانست ھاریکاریان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە و ھەماھەنگیشیان بەھێزتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەش وەزیری گەیاندنی عێراق، نەعیم روبەیعی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق لە بواری زانست و تەکنۆلۆجییەکانی گەیاندن پێویستی بە ھاوکاری ھاوسێیەکانی ھەیە و لەم بارەیەوەش دەرگای کراوەیە بۆ گشت لایەنەکان.
ھاوکات وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، پەیوەندی و تەکنەلۆجیای باڵای ئازەربایجان، رامین گولوزادە ئەوەی بەبیرھێنایەوە کە ئازەربایجان، تورکیا، رووسیا و ئێران لە بواری تەکنۆلۆجی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵیان ئەنجامداوە و ھیواشی خواست کە ھەماھەنگی نێوان ئەو وڵاتە بەھێزتر بێت.