Hakan Çopur
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە نرخی نەوت دابەزیوە و گوتیشی: "نرخی بەنزیک دابەزیوە. پەیوندیم بە ئۆپێکەوە کرد، پێم گوتن 'پێویستە نرخی نەوت دابەزێنن' و ئێستاش نرخی بەنزین دادەبەزێت".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێش سەردانەکەی بۆ ویلایەتی ئیندیانا لە باخچەی کۆشکی سپی لەبارەی پێشھاتەکانی رۆژەڤ لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ترەمپ لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە بوونی نیگەرانی لەبارەی نرخی نەوت لە بازاڕەکان رایگەیاند کە لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) کردووە و گوتیشی: "نرخی بەنزیک دابەزیوە. پەیوندیم بە ئۆپێکەوە کرد، پێم گوتن 'پێویستە نرخی نەوت دابەزێنن' و ئێستاش نرخی بەنزیک دادەبەزێت".
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەکانی رووسیا رایگەیاند کە ئەو ھەرگیز رێنمایی نەداوەتەوە راوێژکاری یاسایی خۆی، دۆن ماکگان بۆ ئەوەی رۆبەرت میللەر داواکاریی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی رووسیا دەربکات.
ترەمپ لەبارەی بانگەشەی پێدانی دوو ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارێکی بە بارمتەگیراو لە کۆریای باکوور بە ناوی ئۆتۆ وارمبیار رایگەیاند کە ئەو بە ھیچ جۆرێک ئەو بڕە پارەیەی نەداوە. لەمبارەیەوە گوتیشی: "ھیچ پارەیەکمان بۆ ئۆتۆ نەداوە. ئەو ھەواڵانەی باس لە پێدانی پارە دەکەن درۆن. من ھیچ پارەیەکم بۆ ھیچ بارمتەیەک نەداوە".
بەپێی ئەو ھەواڵەی دوێنێ لە کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوبووەوە، بانگەشەی ئەوە کرابوو کە ئیدارەی پیۆنگیانگ بۆ ئازادکردنی ئۆتۆ وارمبیار داوای دوو ملیۆن دۆلار خەرجی نەخۆشخانە کردووە.