Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای-ئین ١١ی نیسان له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژایه‌تی كۆشكی سپی رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای-ئین ١١ی نیسان له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و دوا پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی كۆریای باكووره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته كه هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردوو وڵات تا دوا ئه‌ندازه به‌هێزه و سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
لووتكه‌ی دووه‌می نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له ٢٧-٢٨ی شوبات له هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.