Gülbin Yıldırım
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ره‌خنه‌ی له رێكخراوی بازرگانی جیهانیی گرت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك وڵاتێكی پەرەئەستێن (کەم پێشکەوتوو) هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چین كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه رێكخراوی بازرگانی جیهانیی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا دادپه‌روه‌ر نه‌بووه و، گوتی: "چین هێزێكی گه‌وره‌ی ئابوورییه، به‌ڵام به‌لای رێكخراوی بازرگانی جیهانییه‌وه وه‌ك وڵاتێكی پەرەئەستێن (کەم پێشکەوتوو) په‌سه‌ند ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر ئه‌مریكادا خاوه‌نی دهرفهتانێكه له ئاستێكی مه‌زندا. ئایا كه‌س بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه دادپه‌روه‌رییه؟ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ نوێنه‌رایه‌تیمان كرد. رێكخراوی بازرگانی جیهانیی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا دادپه‌روه‌ر نییه".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا گومركی زیاده‌ی خسته سه‌ر به‌رهه‌مه چینییه‌كان، دوێنێ حكوومه‌تی په‌كین په‌نای برده به‌ر رێكخراوی بازرگانی جیهانیی.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی په‌كین په‌نای برده به‌ر رێكخراوی بازرگانی جیهانیی، حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌نگاوی نا به ئاڕاسته‌ی زیادكردنی گومركی سه‌ر به‌رهه‌مه چینیه‌كان، به‌و پێیه‌ش تره‌مپ داوای له نوێنەری بازرگانی ئەمریکا كرد بۆ زیادکردنی بڕی 100 ملیاردۆلاری دیکە وەک باجی گومرگ به‌سه‌ر چیندا.
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ، وه‌زاره‌تی بازرگانی چین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌یاندا واز له هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ناهێنن.
شاره‌زایان هۆشداری ئه‌وه‌یاندا كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر یه‌كتر له‌بری رێككه‌وتن، ئه‌وا ره‌نگه زیانێك به‌ر هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات و، ئابووریی جیهان بگات كه چاككردنی سه‌خت بێت.