Bekir Aydoğan
22 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە - AA
دوای چەند مانگ لە ناکۆکی و گرژی نێوانیان، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و بازرگانی ملیاردێری ئەمریکی، ئیلۆن مەسک لە پرسەی چالاکوانی کۆماریخوازەکان، چارلی کیرک، لە تەنیشت یەک دانیشتن و گفتوگۆیان کرد.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنی ئەمریکا، ترەمپ و مەسک لە پرسەی چارلی کریک کە لە شاری گلیندەیل لە ویلایەتی ئەریزۆنا بەڕێوەچوو، کۆبوونەوە.
لە دیمەنەکاندا ئەوەی بووەتە جێی سەرنج مەسک دوای دانیشتنی لە تەنیشت ترەمپ، هەردووکیان تەوقەیان کرد و بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان کرد.

لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆشکی سپیدا وێنەیەکی ترەمپ و مەسک بڵاوکراوەتەوە کە لە پرسەکەدا لە پاڵ یەکتردا دانیشتوون و، تێیدا نووسرا "بۆ چارلی".
هەروەها مەسک لە هەژماری خۆی لە هەمان تۆڕی کۆمەڵایەتیی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ دەکات و، نووسیوێتی "بۆ چارلی".
دوای ئەو گرژییەی لە مانگی حوزەیراندا لە نێوانیاندا سەریهەڵدا، ئەوە یەکەمجارە ترەمپ و مەسک لەبەردەم خەڵکدا بەیەک بگەن.