Irmak Akcan,Dilara Karataş,Ayşe İrem Çakır
17 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هێور نابنەوە.
لە میانی گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی لووتکەی G7 لە کەنەدا، ترەمپ لە فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ترەمپ بە ئاماژە کردن بەوەی خوازیاری کۆتاییەکی ڕاستەقینەیە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، باسی لەوە کرد کە لە کۆشکی سپی، چاودێری پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەیشی خستەڕوو کاتێک کەنەدای جێهێشتووە نەیگووتووە بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕێت لەگەڵ ئێراندا، بەڵکو داوای کۆتاییەکی ڕاستەقینەی کردووە و داوایکردووە ئێران بە تەواوی دەستبەرداری پلانەکانی بۆ چەکی ئەتۆمی ببێت.
گوتیشی: "لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەیزانن. تا ئێستا کەس هێور نەبووەتەوە''.
سەبارەت بە داوای چۆڵ کردنی تاران، ترەمپ باسی لەوە کرد کە خوازیارە خەڵکی سەلامەت بن.
هەروەها سەبارەت بە بوون و نەبوونی ئاماژەیەک دەریبخات کە کۆریای باکوور یان ڕووسیا هاوکاری ئێران دەکەن، ترەمپ ڕایگەیاند: "شتێکی لەو شێوەیەم بەدینەکردووە".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران زۆر نزیکە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
سەبارەت بە ناردنی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف یان جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند: "ئەوە پەیوەستە بەوەی کە کاتێک گەڕامەوە چی ڕوودەدات".
ترەمپ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئێران دەزانێت نابێت دەست بۆ سوپای ئەمریکا ببات و، گوتی: ''ئەگەر زیان بە هاوڵاتییانمان بگات، ئەمریکا بە توندی وەڵام دەداتەوە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا بەشداری ئەمریکا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناودەبات یان نا، ترەمپ ڕایگەیاند: " هیواخوازم زۆر پێش ئەمە ئەو بەرنامە ئەتۆمییە لەناوبچێت".