Hakan Çopur
15 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2025
واشنتۆن - AA
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕێککەوتن کرا.
ترەمپ لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth ڕایگەیاند کە، ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ڕێککەوتن.
لە پەیامەکەی ترەمپ'دا هاتووە: "ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان (ئاگربەست لە غەززە) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەبەر کرا. لە ماوەیەکی کەمدا ئازاد دەکرێن. سوپاس".