Hamdi Çelikbaş
01 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرد له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌وه دانرابوو، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، بۆمبێكی ده‌ستكرد ته‌قیوه‌ته‌وه كه پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌وه دانراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و، شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون و، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی و، هاتووه ''داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و شه‌هیده ئازیزه‌مان ده‌كه‌ین كه ئازار و نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لا دروستكردووهین و، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی، سوپای توركیا و گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین. شیفای به په‌له‌ش بۆ برینداره قاره‌مانه‌كانمان ده‌خوازین''.