Emre Aytekin
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆریای باكوور له ده‌ریای خۆرهه‌ڵات (ده‌ریای ژاپۆن) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كیی ئه‌نجامدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆنهاپ كه ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باشووره، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له پارێزگای پیۆنگان-ی كۆریای باكووره‌وه به‌ره‌و ده‌ریای خۆرهه‌ڵات دوو مووشه‌كی ته‌قێنراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشووردا، زانیاریی له‌باره‌ی جۆری یان مه‌ودای مووشه‌كه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه ئاشكراكراوه كه سوپای كۆریای باشوور چاودێریی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كات.
رووداوه‌كه ١٢یه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی كۆریای باكووره له ده‌ریای خۆرهه‌ڵات (ژاپۆن).
حكوومه‌تی پیۆنگیانگ دوایین جار رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌م مووشه‌كی "Pukguksong-3"ی ئاراسته‌كراوی له ژێرده‌ریاییه‌كه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باكووره‌وه ئاراستهكردبوو.