Hemın Othman Mohammed
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2016
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی چێڵسی گه‌شتیاری نیویۆرك له ئه‌مریكا، 29 كه‌س برینداربوون.
پۆلیسی نیویۆرك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی 23ی ناوچه‌ی چێڵسی شاری مانهاتن روویداوه و، به‌هۆیه‌وه 29 كه‌س برینداربوون، كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه، سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك، بیل دی بلاسیۆ، سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد و له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه، هێرشێك بووه به‌ده‌ستی و ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بیسه‌لمێنێت په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌یه".
له كاتێكدا تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له نیویۆرك، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، له شاره‌كه‌دا رێ و شوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیرایه به‌ر.
سه‌رۆكی پۆلیسی نیویۆرك، جه‌یمس ئۆنیل، باسی له‌وه كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی غازه‌وه روویداوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌مدا له شه‌قامی 27ی شاره‌كه، رێ و شوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه زانیاری وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاندیدی كۆماریخوازه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ، باسی له‌وه كرد كه هیچ كه‌سێك به ته‌واوه‌تی ئاگاداری رووداوه‌كه نییه.
هه‌مان رۆژ له ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا، پێش ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی راككردن كه ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریی بوو، بۆمبێك له ناو ته‌نه‌كه‌یه‌كی خۆڵدا ته‌قییه‌وه، به‌ڵام هیچ كوژراو و بریندارێكی لێنه‌كه‌وته‌وه.