Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
باهۆزی فلۆرێنس كه له ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه هه‌ڵده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا بگرێته‌وه هۆشداری درا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه ببێته توندترین باهۆز له‌و وڵاته له میانی ٢٠ ساڵی رابردوودا.
بنكه‌ی باهۆزی نیشتمانی ئه‌مریكا، باهۆزی فلۆرێنسی له پله‌ی چواردا جێگیركرد و رایگه‌یاند كه له‌وانه‌یه خێرایی باهۆزهکە له یەک كاتژمێردا ٢٢٥ كیلۆمه‌تر تێبپه‌ڕێت.
بنكه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه توندی باهۆزه‌كه زیاد بكات و بگاته پله‌ی پێنجه‌م و نووسیوویه‌تی: "راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌ند چڕوپڕیهكهی چۆنیش بێت باهۆزێكی به‌رفراوان و ئێجگار مه‌ترسیدار هه‌ڵده‌كات".
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی کارۆلینای باشوور، هێنری ماكماستەر كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باهۆزه‌كه ویلایه‌ته‌كه‌ی بگرێته‌وه فه‌رمانی داوه خه‌ڵكی هه‌شت ناوچه‌ی كه‌ناراو بگوازرێنه‌وه له ٢٦ ناوچه‌ش فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به قوتابخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه دابخرێن.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ڤێرجینیا، راڵف نۆرسام فه‌رمانی داوه خه‌ڵكی دوو ناوچه‌ی كه‌ناراوی ویلایه‌ته‌كه بگوازرێنه‌وه.
پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وا هۆشداریان داوه له‌وه‌ی باهۆزهکە له‌وانه‌یه ببێته توندترین باهۆز له‌و وڵاته له میانی ٢٠ ساڵی رابردوودا.
- هۆشداری تره‌مپ له‌مباره‌یه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر هۆشداری دا به ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و باهۆزه‌ی له‌و نزیكانه هه‌ڵده‌كات و گوتی: "زانیاری ئه‌وه‌م پێدراوه كه باهۆزێك بۆ سه‌ر فلۆرێنس هه‌ڵده‌كات كه له‌وانه‌یه ببێته یه‌كێك له باهۆزه هه‌ره خراپه‌كان. هه‌روه‌ها گوتراوه كه باهۆزه‌كه راسته‌وخۆ هه‌ردوو کارۆلینای باكوور و باشوور و ڤێرجینیا ده‌گرێته‌وه. تكایه له ئاماده‌باشیدابن و له شوێنی ئارام بن".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی کارۆلینای باشوور، هێنری ماكماستەر و فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی کارۆلینای باكوور، رۆی كووپه‌ر و فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ڤێرجینیا، راڵف نۆرسام ئه‌نجام داوه و گوتی: "ئاماده‌ین شه‌و و رۆژ بیست و چوار كاتژمێر هاریكاری حكوومه‌تی فیدرال بكه‌ین".