Mücahit Oktay
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2023
نیویۆرک-AA
له ئه‌نجامی ئه‌و باهۆزانه‌ی ویلایەتی میسیسیپی له ئەمریکا گرتووه‌ته‌وه، کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبردنی دۆخه لهناكاوهكان له میسیسیپی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له گه‌رده‌لووله‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا كه بووه‌ته هۆی وێرانكاریی "کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر له ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون".
هاوكات بەرپرسانی ناوچەی جاسپەر ئاشكرایانكردووه، بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەی ناوەڕاستی ویلایەتەکەی گرتووه‌ته‌وه، "زیاتر لە ٤٩ هەزار کەس بێ کارەبا بوون".
لە بەشێک له ناوچه‌كانی ویلایەتەکە زیانێکی بەرفراوان بەهۆی ته‌رزه و گەردەلوولەکانەوە كه‌وتووه‌ته‌وه.
فه‌رمانڕه‌وی میسیسیپی، ته‌یت ریڤسیڤ، لە تویتەر بڵاویكرده‌وه، زریانەکان زۆرترین کاریگەرییان لە ناوچەکانی جاسپەر و رانکین هه‌بووه و كاره‌كانی گەڕان و رزگارکردن و هەڵسەنگاندنی زیانەکان درێژه‌یان هه‌یه.
ته‌یت ریڤسیڤ رایگه‌یاندووه، گەشتکردن بۆ ناوچەکە "بەهۆی پچڕانی کێبڵەکانی کارەباوە مەترسیداره و هه‌روه‌ها "بەهۆی داخرانی رێگاوبانهکانەوە گەیشتن بە ناوچەکە زه‌حمه‌ت بووە".