بۆینس ئایرس
دوێنێ شەو لەکۆبوونەوەی لیژنەی ئۆڵۆمپیی جیھانی، میواندارێتی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ لەنێوان (تۆکیۆ، ئەستەنبوڵ، مەدرید) ئەنجامدرا. دوای ئەوەی سەیری ڤیدیۆیدۆکیومێنتارییانکرد ، ئەندامان دەستیانکرد بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی.
پاشان سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی جیھانی (جاکس رۆگ) ئەنجامی کۆتایی ئاشکراکردو پیرۆزبایی ئاڕاستەی تۆکیۆ کرد بەبۆنەی بەدەستھێنانی زۆرترین دەنگ.
لیژنەی ئۆڵۆمپیی یابان رایگەیاند لەبەڵێنەکانیان دڵنیان و ھەموو پلانەکان دەکەنە راستی تا جیھان سەرسام بکەن بەتوانای وڵاتەکەیان.
دوای ئەوەی زۆربەی راپرسییەکان ئاماژەیان بە ئەستەنبوڵ دەکرد ، تۆکیۆ توانی لە کۆی ٩٦ دەنگ ٦٠ دەنگ کۆبکاتەوە، ئەوەیش رێژەیەکی زۆر بەرزە.