Cem Genco
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
له گونده‌واره‌كانی نزیك جندرێسی ناوچه‌ی عه‌فرینی سوویا تیرۆریستانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه په‌لاماری ئۆتۆمبیلێكیان دا كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیلی تێدابوو ده‌یانویست به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ئارام بڕۆن و به‌هۆیه‌وه ژنێك برینداربوو، دواتر ژنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیاوه رزگاركرا و گه‌یه‌نرایه توركیا.
خانه‌واده‌یه‌كی سووریی كه له نزیك جندرێس ده‌ژیان، له كاتێكدا كه ده‌یانویست به‌ره‌و گوندی دێر بڵوت كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه له تیرۆر پاككراوه‌ته‌وه بچن، كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری تیرۆریستانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه.
به‌هۆی ته‌قه‌ی تیرۆریستانه‌وه له ئۆتۆمبیله‌كه له سێ كه‌سی تێدابوو و یه‌كێكیان منداڵ بوو، ژنێك برینداربوو.
سه‌ربازانی توركیا فریای ژنه برینداره‌كه كه‌وتن و دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایشیان له ناوچه‌كه كرد، سڤیله‌كانیان بۆ ناوجه‌یه‌كی ئارام گواسته‌وه و ژنه برینداره‌كه و كه‌سێكی دیكه‌یان به‌مه‌به‌ستی هاوهڵییكردنی هێنایه هاتای.
له هاتای ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی ژنه برینداره‌كه كرا.