Ali Mukarrem Garip,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
كه‌ركووك - AA
بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری له شاری كه‌ركووك كه 26ی تشرینی دووه‌م سووتا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركی (تیكا)ه‌وه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشما و داروپه‌ردوی رووخا‌و و پاككردنه‌وه‌ی.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی به‌غدای تیكا، جونه‌یت ئه‌سمه‌ر به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به تیكای كردووه، له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری، له به‌رواری 7ی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌ستمان كرد به كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان".
ئه‌سمه‌ر باسی له‌وه كرد كه پاش هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌كرێت.
گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، عه‌لی مه‌هدی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه له بازاڕی قه‌یسه‌ری ده‌ستیپێكردووه".
مه‌هدی باسی له‌وه كرد كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن تیكاوه كه ئاسه‌واری مێژوویی عوسمانییه گرنگه و، گوتی: "به پشتیوانی تیكا بازاڕه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه. ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه. چونكه ئاسه‌واره مێژووییه‌كه‌ی ده‌ستكاری ناكرێت".
عێزه‌دین كه‌مال كه یه‌كێكه له كاسبكارانی بازاڕی قه‌یسه‌ری رایگه‌یاند: "سوپاسی توركیا ده‌كه‌ین كه له‌م رۆژه سه‌خته‌دا له پاڵماندایه و دووباره ئه‌م بازاڕه مێژووییه نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه".
كاسبکارێكی دیكه‌ی بازاڕه‌كه به‌ناوی عومه‌ر حه‌سه‌ن باسی له‌وه كرد كه بازاڕه‌كه ده‌یان ساڵه بووه‌ته ده‌رگای بژێویان و، گوتی: "سوپاسی خۆمان ئاڕاسته‌ی كۆماری توركیا و ته‌واوی ده‌زگاكانی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بووایه كه‌س نه‌بوو ئه‌مانه نۆژه‌ن بكاته‌وه".
بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شاری كه‌ركووك و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا دروستكراوه، له 26ی تشرینی دووه‌مدا به‌هۆكارێك كه هێشتا دیار نییه ئاگری گرت و، به‌و هۆیه‌وه شوێنكارێكی زۆری تێدا سووتا.