Hemni Osman, Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی پێشووی کابینەکەی، رێکس تیلەرسن دایەوە کە بە "بێ دیسیپلین" ناوی هێنابوو و "بە بەردێکی بێ مێشک" وەڵامی دایەوە.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، تره‌مپی به كه‌سێكی "بێ دیسیپلین" و "حه‌ز نه‌كردن له خوێندنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان" ناوزه‌ند كرد و، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كاتێک له‌سه‌ر كاربووه زۆرجار داوای لێكردووه شتانێك بكات كه یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێسدا باسی دۆناڵد تره‌مپی بۆ رۆژنامه‌نووس، بۆب شیفه‌ر كرد.
سه‌باره‌ت به كاركردنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ تیله‌رسن رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌خت بوو، له كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیله‌وه كه دیسیپلینی تێدابوو بچیت كار له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بكه‌یت كه تا بڵییت بێ دیسیپلین بێت، حه‌زی له خوێندنه‌وه نییه، راپۆرته‌كانی نه‌ده‌خوێنده‌وه و حه‌زی به ته‌ماشاكردنی ورده‌كاری زۆر شت نه‌بوو و ته‌نیا ده‌یگوت 'من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه' ".
تیله‌رسن باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ به‌گشتیی به‌خواستی خۆی ده‌جوڵایه‌وه و ناو به‌ناویش به‌بێ بیركردنه‌وه، گوتیشی: "له راستیدا نایه‌وێت بی بیركردنه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات. به‌راستی پێموایه كه هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی خواستی خۆی جووڵه بكات".
گوتیشی: "سه‌رۆك به شێوه‌یه‌كی توند ده‌یگوت 'ده‌مه‌وێت ئه‌وه بكه‌م و ده‌مه‌وێت وا بكه‌م'، منیش ده‌مگوت 'به‌ڕێز سه‌رۆك تێده‌گه‌م كه ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن به‌ڵام ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه یاساكان پیشێل ده‌كات' ".
هاوكات رێكس تیله‌رسن ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت له‌باره‌ی به‌كارهێنانی تویته‌ر.
- ترەمپ: "تیلەرسن هێندەی تاشە بەردێک بێ مێشک بوو"
لەبەرامبەر ئەم قسانەی تیلرسندا، ترەمپ لە تویتەرەوە ئاماژەی بەوەکرد، تیلەرسن خاوەنی توانای عەقڵیی پێویست نەبوو، هێندەی تاشە بەردێک بێ مێشک بوو.
ترەمپ لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە "مایک پۆمپیۆ زۆر باش کاردەکات. وەزیری پێشووی دەرەوە، رێکس تیلەرسن، خاوەنی توانای عەقڵیی پێویست نەبوو. هێندەی تاشە بەردێک بێ مێشک بوو، نەمتوانی بەو خێراییەی کە پێویست بوو لە دەستی رزگارم بێت. بەشێوەیەکی کارەساتئامێز تەمبەڵ بوو. لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوە دۆخێکی نوێ و هاندانێکی مەزن هەیە".
ئەو کاتەی کە ترەمپ تیلەرسنی کردبوویە وەزیری دەرەوە، سەبارەت بە ناوبراو رایگەیاندبوو "بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، یەکێک کە سەرکردە مەزنەکانی جیهانی کارم لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژاردووە. سەرۆک و سەرۆکی جێبەجێکاری ئیکسۆن مۆبیل، رێکس تیلەرسن".
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای پێشووی ئێكسۆن مۆبیل، رێكس تیله‌رسن له كابینه‌ی یه‌كه‌می تره‌مپدا بۆ ماوه‌ی زیاد له ساڵێك وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه كاری كرد.
تیله‌رسن كه له‌گه‌ڵ تره‌مپدا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور و وڵاتانی كه‌نداو زوو زوو ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌بوو، له 13ی ئاداردا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له‌سه‌ر كارلابرا.