Recep Canik
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
نایرۆبی - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، كه له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا سه‌ردانی كینیای كردووه، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می سەردانەکەی له نایرۆبی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤ گۆڵدستینهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێکس تیله‌رسن به‌هۆی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆری وڵاته‌كه‌ی له بابه‌ته‌كانی وه‌ك كۆریای باكووردا هه‌ست ناكات ته‌ندروستی باش بێت، له‌به‌رئه‌وه به‌رنامه‌ی كاری یه‌كه‌م رۆژی سەردانەکەی له كینیا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه كێشه‌ی ته‌ندروستی تیله‌رسن جێگه‌ی ترس نییه و، ئه‌و به‌رنامانه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه له رۆژانی داهاتوودا دووباره رێكده‌خرێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیله‌رسن، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌سیوپیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا، دوێنێ گه‌یشته كینیا.
تیله‌رسن كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا رۆژی دوو شه‌ممه له كینیا بمێنێته‌وه، دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی جیبوتی، چاد و نێجیریا ده‌كات.