Emel Öz Gözellik
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن رایگەیاند كه كۆمه‌ڵگا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا گیرۆده‌ی قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی و دروستیی بوونەتەوه كه روو له هه‌ڵكشانه.
له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمێكی ده‌رچووندا له په‌یمانگای سه‌ربازیی ڤێرجینا، تیله‌رسن گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانمان هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی راسیتییەکان بده‌ن، یان ئێمه وه‌ك گه‌ل ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌و جێگره‌وه راستیانه‌ی پشت به‌ڕاستی نابه‌ستن په‌سه‌ند بكه‌ین، ئه‌وا وه‌ك هاووڵاتییانی ئه‌مریكا ده‌چینه سه‌ر رێگای وازهێنان له ئازادییمان".
رێکس تیله‌رسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك گه‌ل، وه‌ك كه‌سانی ئازاد ته‌نانه‌ت له ناگرنگترین بابه‌تدا كاتێک له راستیی دووركه‌وتینه‌وه، ئه‌وا له فیكری ئه‌مریكا دوورده‌كه‌وینه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئه‌خلاقی و دروستیی كۆمه‌ڵگا نه‌بینه‌وه، ئه‌وا دیموكراسی ئه‌مریكا ده‌چێته ناو ساڵانی رهشیهوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی سێشەممە 13ی ئاداری رابردوو له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر له‌سه‌ركارلابردنی تیله‌رسن-ی راگه‌یاند.
تیله‌رسن له گوتاری ماڵئاواییدا له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو "هه‌رگیز دروستییتان له‌ده‌ستمه‌ده‌ن كه به‌نرخترین سهرمایهتانه".