تیمی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان ISS دوای ئەوەی پلانیان بۆ داڕێشتبوو، ئەم حەفتەیە توانییان بە سەركەوتوویی سێیەم گەشتی بۆشایی ئاسمان ئەنجام بدەن.
ھەردوو بۆشاییگەری روسی ئۆلیگ كۆتۆڤ و سێرگێ ریازانسكی بە مەبەستی جێگیركردنی كامێرا چوونە دەرەوەی وێستگەكە، بەھۆی ئەوەی كامێراكان سەركەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی دیمەنی بۆشایی ئاسمان بۆ مەڵبەندی تیمەكە لە روسیا، كامێراكان نێردرانە تاقیگەو پشكنینیان لەسەر كرا.
ئەندامانی تیمەكە توانییان بۆ ماوەی ھەشت سەعات و حەوت دەقیقە لە بۆشایی ئاسمان بمێننەوە و بەھۆی كامێرا جێگیركراوەكانی كە پێیانەوە گرێدرابوون، زانیارییان كۆدەكردەوە.
ئەو ماوەیەی تیمەكە لە بۆشایی ئاسماندا مانەوە بۆ روسەكان بووە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ لە بواری بۆشایی ئاسماندا.