Bayram Altuğ
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
جنێڤ - AA
لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە جنێڤ کۆتاییھات.
لووتکەکەی نێوان بایدن و پوتین، کە کاتژمێر ١٤:٤٠ بەکاتی ئیستانبوڵ لە كۆشكى پارک دێلا گرانگ لە کەناری دەریاچەی لیمان بەڕێوەچوو، نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند.
دوای بەڕێوەچوونی دوو کاتژمێر کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان ھەردوو سەرۆک، بۆ ماوەی ١٥ خولەک وچانێکیان وەرگرت. لە دوای وچانەکە کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەردوو وڵات بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوە دەستیپێکردەوە.
دوای کۆتایی ھاتنی لووتکەکە لە کاتژمێر ١٨:٣٠ بە کاتی ئیستانبوڵ، وا چاوەڕوان دەکرێت بایدن و پوتین بەجیا کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن.