Emre Gürkan Abay
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمير پوتين، رێنمايى جێبەجێكردنى كوتانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە هەفتەى داهاتووەوە، دا.
ڤلادیمیر پوتين لەو كۆبوونەوەى كە لە رێگەى ڤيديۆكۆنفرانسەوە لەگەڵ بەرپرسانى حكوومەت ئەنجاميدا، هەڵسەنگاندنى بۆ دۆخى ڤايرۆسى كۆرۆنا كرد.
پوتين ئاماژهی بهوهكرد رووسيا ئامادەيە بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و كوتانى بەكۆمەڵ و رایگهیاند: "لەبەر ئەم هۆيە دەمەوێت لە كۆتايى هەفتەى داهاتووەوە دەست بە كوتانى بەكۆمەڵ بكرێت".
ئاماژەى بەوەشكرد، دوو مليۆن دۆزى ڤاكسينى كۆرۆنا لە رووسيا بەرهەمهێنراوە و رایگهیاند: "ئەمە ئەگەر بە كۆمەڵيش نەبێت، دەرفەتى ئەوەمان دەداتێ كە بە شێويەكى فراوان دەستپێبكەين. كوتانەكە لە سەرەتاوە لە كارمەندانى تەندروستى و مامۆستايانهوه دهستپێدهكات".
لاى خۆيەوە گوتەبێژى كۆشكى كرملين، ديميترى پێسقۆڤ، ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لەو كوتانە بە كۆمەڵەى كە لە وڵاتەكەی بهڕێوهدهچێت، هاووڵاتيیانی رووسیا لە پێشينە دەبن.
بەرهەمهێنانى هەردوو ڤاكسينى Sputnik V و EpiVakCorona كە بەرهەمى رووسيایه، ماوەيەك پێش ئێستا دەستيپێكرابوو.