نیویۆرك
ئیدیتۆری گۆڤاره‌كه، نانسی گیبس ده‌ستخۆشی له رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور و رێکخراوی یارمه‌تی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ماریتان پێرس کرد به‌هۆی كاره‌كانیان له رۆژئاوای ئه‌فریقیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێبۆلادا.
گیبس رایگه‌یاند كه ئه‌و پزیشك و په‌رستیارانه به ئارامییه‌كی زۆره‌وه به‌شداریان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه كردووه و بێجگه له خه‌ڵكی سڤیل، ئێبۆلا كاری له‌و پزیشك و په‌رستیارانه‌ش كردووه كه له‌م بواره‌دا كار دەکەن.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه یه‌كێك له پزیشكانی رێكخراوی پزیشكان بێ سنوور، به ناوی سه‌لۆم كارواه سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ست دانی دایك و باوكی له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له كاره‌كانی و یارمه‌تیدانی نه‌خۆشه‌كان.
له لیستی كه‌سایه‌تی ئه‌مساڵ بێجگه له جه‌نگاوه‌رانی ئێبۆلا، خۆپێشانده‌رانی فێرگسۆن، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، ده‌ستپێشخه‌ری چینی، جاك ما هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی تێدایه.
گۆڤاری تایم به‌هۆی ده‌نگی خوێنه‌رانییه‌وه ئه‌م كه‌سایه‌تیانه دیار ده‌كات و به‌م پێیه‌ش، خۆپێشانده‌رانی فێرگسۆن له ریزی دووه‌م و له پێنج ریزبه‌ندی یه‌كه‌می لیسته‌كه سه‌رۆكی خۆپیشانده‌رانی هۆنگ كۆنگ، جاشوا وۆنگ، خۆپیشانده‌ری مافی ئافره‌تانی پاكستان، مه‌لاله یوسفزای، پزیشك و په‌رستیارانی به‌ره‌نگاربوو له‌گه‌ڵ ئێبۆلای گرته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1927وه كه‌سایه‌تی ساڵ دیاری ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌یه‌ش لیسته‌كه به‌شێك له‌و كهسایهتیانهیە، مه‌هاتما گاندی، ئه‌دۆلف هیتله‌ر، شاژن ئهلیزهبێت، مارتین لۆته‌ر كینگ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتینی تێدایه.