رامه‌ڵا
به‌پێی هه‌واڵی فەرمی وه‌فای فه‌ڵه‌ستینی، مه‌حموود عه‌باس رایگه‌یاندووه كه له رامەڵا سەربازانی ئیسرائیل بەگازی فرمێسك‌ڕێژ ھێرشیان كردووه‌ته سەر گرووپێكی خۆپیشاندەر كە دژ بەدروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلییەكان ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، له ئاكامدا ئهبوعهین به‌فیشه‌كی سه‌ربازێكی ئیسرائیلی گیانی له‌ده‌ست داوه و ئاشكرای كرد كه كاری پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین ئیدانەی سه‌رپێچییه‌كانی ئیسرائیلی كرد به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین و ئاشكرای كرد كه هێرشی دڕندانه‌ی شه‌هیدبوونی ئهبوعهین به شێوه‌یه‌كی به‌ربه‌ری جێی قەبووڵ نییه و لێی بێده‌نگ نابین.
مه‌حموود عه‌باس دوای مردنی ئهبوعهین 3 رۆژ ماته‌مینی له وڵات راگه‌یاند.