Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
تاران – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند کە وڵاته‌كه‌ی پێویستی به ئه‌مریكا نییه و نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌ره پێ بدات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی په‌رله‌مانی ئێران، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ میدیاكاران دوا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سزاكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی بۆسه‌ر ئێران به "تیرۆری ئابووری" ناوبرد و به پێویستی زانی ئیداره‌ی واشنتۆن كۆتایی به‌مه بهێنێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داكۆكی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له لایه‌كه‌وه سزای قورسی سه‌پاندووه و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بۆ گوشارخستنه سه‌ر رای گشتیی باس له‌وه ده‌كات كه ئاماده‌ن بۆ دانوستان و گوتی: "ئێران پێویستی به ئه‌مریكا نییه و نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌ره پێ بدات. به‌س با ئه‌مریكییه‌كان كێشه نه‌خه‌نه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی دیكه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ر و دراوسێ و سه‌ردانه به‌رنامه بۆ داندراوه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی-شی بۆ وڵاته‌كانی ناوچه‌كه به نموونه‌ی ئه‌مه هێنایه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس كه ئێواره‌ی دوێنێ گه‌یشته تاران په‌یامه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌وان پێ نه‌بووه و ئیداره‌ی به‌رلین له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدانن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و به پێویستی زانی ئه‌مه‌ش ته‌نها به قسه نه‌بێت.