Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
لە 92هەمین ساڵیادی راگەیاندنی كۆماردا شاندێكی دەوڵەت بەسەرۆكایەتی سەركۆمار رەجەب تەییب ئەردۆغان سەردانی ئانتكابیریان كرد.
لەكاتی هاتنیدا بۆ ئانتكابیر، سەركۆمار ئەردۆغان لەسەرەتای ''ئاسڵانڵی یۆڵ''دا لەلایەن سەرۆكی ئەركانی سوپا جەنەراڵ هولوسی ئاكارەوە پێشوازی لێكرا.
دواتر شاندەكە كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكرد و لە هەریەك لە سەرۆكی پەرلەمان عیسمەت یڵماز، سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكی ئەركانی سوپا جەنەراڵ هولوسی ئاكار، سەرۆكی گشتی جەهەپە كەمال كلچدارئۆغڵو، سەرۆكی دەزگاكانی باڵای دادوەری، ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی هێزەكان پێكهاتبوو، بە رێگای ئاسڵانلیدا تێپەڕین و چوونە سەر گۆڕی ئەتاتورك.
دوای ئەوەش كە سەركۆمار ئەردۆغان تاجە گوڵینەكەی كە وێنەی مانگ و ئەستێرەی تێدابوو لەسەر گۆڕی ئەتاتورك دانا، چەند ساتێك وەك رێزگرتن وەستان و سروودی نیشتمانی لێدرا.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.