Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
سهركۆماری توركیا رهجهب تهیب ئهردۆغان بهبۆنهی 29ی تشرینی یهكهم رۆژی دامهزرانی كۆماری توركیا، ئاههنگێكی له كۆشكی كۆماری رێكخست.
دوای ئەوەی سەركۆمار و هاوسەرەكەی پێشوازییان لە میوانەكان كرد، كورتە فیلمێك لەبارەی مێژووی كۆماری توركیا پێشكەش كرا و دواتر ئەردۆغان وتەی پێشوازی پێشكەش كرد.
پاشان ئەردۆغان و هاوسەرەكەی بە هۆڵەكەدا گەڕان و گفتوگۆیان لەگەڵ میوانەكاندا كرد.
سەرۆكی پەرلەمان عیسمەت یڵماز، سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو و هاوسەرەكەی، سەرۆك ئەركانی سوپا هولوسی ئاكار و هاوسەرەكەی و ژمارەیەك لە وەزیران و فەرماندەكانی سوپا و سەرۆكی دادگاكان و راوێژكاری میت هاكان فیدان بەشداری ئاهەنگەكە بوون.
- ژمارەیەك لە هونەرمەندانیش بەشداری ئاهەنگەكە بوون
ئۆرهان گەنجەبای، ئیبراهیم تاتڵیسێس، بولەنت ئەرسۆی، جەنگیز كورتئۆغڵو، موئەزەز ئێرسۆی و موستەفا جەجەلی ئەو هونەرمەندانە بوون كە بانگهێشتی كۆشك كرابوون و ئامادەبوون. ئەمە و لەگەڵ چەند ئەكتەرێكی زنجیرەكانی دڕاماش بەشدار بوون.