Haydar Hadi,Hemın Othman Mohammed
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
بەغدا - AA
بەھۆی رووداوەکانی توندوتیژی کە پاش داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ٢٠٠٣دا روویانداوە، ٦٠٠ ھەزار منداڵ لە عێراق بێ باوک بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبدولزەھرا ھینداوی بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ لە عێراق ئەنجاممانداوە، بەھۆی رووداوی توندوتیژی جۆراوجۆرەوە، ٦٠٠ ھەزار منداڵ بێ باوک بوون".
ھینداوی باسی لەوە کرد کە ئەو ئامارە سەڵاحەددین، ئەنبار و مووسڵی نەگرتووەتەوە کە پاش ٢٠١٤ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کۆنتڕۆڵکران.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاماژەی بەوەیشدا کە پاش رزگارکردنی ھەموو مووسڵ لە دەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستدەکەن بەدیاریکردنی ژمارەی بێ باوکان لەو سێ پارێزگایەدا.