Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
دوای رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و كۆمكاری عه‌ره‌بی، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بیش حزبوڵای لوبنانی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی راگه‌یاند.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی دوای دانیشتنی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ی کرد کە بە رێگەی حزبوڵا ئەنجامی دەدات.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د بن محه‌مه‌د ئەلجهرهوان لهڕوونكردنهوهكهدا ده‌ڵێت، "ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕیاریانداوه له‌سه‌ر راگه‌یاندنی حزبوڵا وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی. ئومێده‌وارین حزبوڵا رووی چه‌كه‌كانی بكاته ئیسرائیل".
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و كۆمكاری عه‌ره‌بی مانگی رابردوو حزبوڵایان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساندبوو.