Fahrettin İbrahim
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەبادی کۆببێتەوە.
لەو بارەیەوە ئەندامی لێژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق عەبدولباری زێباری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری بەرگری ئەمریکا جگە لە حەیدەر عەبادی، لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خالد عوبێدی کۆببێتەوە".
بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە "کارتەر لە دیدارەکانیدا پرسی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و پێداویستییەکانی سوپای عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات".
شاندێکی سەربازیی ئەمریکی هاوڕێی ئاشتۆن کارتەر دەکەن لەم سەردانەیدا بۆ عێراق.