حەلەب
حکومەتی سوریا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەو بەکارھێنانی چەکی کیمیایی، میدیا جیھانییەکانی تاوانبار کرد بەبڵاوکردنەوەی ھەواڵی درۆو بە" پشتیوانی تیرۆر" وەسفیکردوون.
وەزارەتی راگەیاندنی سوریا لە سایتی رەسمیی خۆی ( SANA)دا بڵاویکردوە "میدیای نیودەوڵەتی بۆ پشتگریی لەتیرۆر، ھەواڵی درۆو چەواشەکاریی بڵاو دەکاتەوە، روونە ئەم ھەواڵە بۆ شکست پێ ھێنانی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ئێستا لەسوریان خەریکی لێکۆڵینەوەن".
نوێنەری تورکیا لەئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا (خالید خۆجە)وەکو جەختکردنەوەیەک لەڕاستی رووداوەکە گوتی " ئەگەر تیمی پشکنینی نەتەوە یەگکرتووەکان بە زووترین کات بگەنە ناوچە بۆردمانکراوەکانی ئەمڕۆ ئەوا پاشماوەکانی چەکی کیمیایی دەبیننەوە".