ئانادۆڵو
بەیانی ئەمڕۆ راگەیەنرا لەڕۆژھەڵاتی شاری دیمەشق سوپای سوریا چەکی کیمایی بەکارھێناوە، ھەر لەوەکاتەدا تیمێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە لەوڵاتە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە"دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی".
تیمەکە بە سەرپرشتی (ئاکە سێلسترۆم) پسپۆڕی چەکی کیمیایی لەگەڕەکی (خان عەسەل)ی حەلەب سەرقاڵی کاری خۆیانن، ھەر لەو کاتەدا ھەواڵی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای سوریا لەناوچەی (غواتە) لەڕۆژھەڵاتی دیمەشق بڵاوبوویەوە.