ABDULSALAM FAYEZ
25 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2026
سووریا ــ AA
حکوومەتی سووریا ٢٤ بارھەڵگریی یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی ناوچەی عەین عەرەب (کۆبانێ) سەربە پارێزگای حەلەب باکووری ئەو وڵاتە، کرد.
پارێزگای حەلەب لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێگای ٢٤ بارھەڵگرەوە، یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی کۆبانێ کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لەو ھەنگاوەی حکوومەتی سووریا، دابینکردنی پێداویستییە مرۆیی و خزمەتگوزارییەکانە بە دانیشتووانی ناوچەکە.