Yusuf Soykan Bal
25 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە - AA
تورکیا بە مەبەستی یارمەتیدانی دانیشتووانی کۆبانێ، ١١ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی ناوچەکە کرد.
١١ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی بە مەبەستی گەیاندنی بۆ خەڵکی کۆبانێ ئامادە کران.

لەو چوارچێوەیەدا پێنج بارهەڵگر کە ٥٠ تۆن ئاردی هەڵگرتووە، یەک بارهەڵگر بەتانی و پێنج بارهەڵگریش کە پۆشاک، دایبی منداڵان (حەفازە) و خۆراک لە خۆدەگرێت لە لایەن سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا (AFAD) و مانگی سووری تورکیا ئامادە کراوە و بەمەبەستی گەیشتن بۆ کۆبانێ بە یارمەتیدانی حکوومەتی سووریا و ناوەندی هەماهەنگی یارمەتییەکان لە حەلەب، ڕەوانەی ناوچەکە کران.