غەزە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس خالید مەشعەل لەمیانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە گوتی: "بە پێی چیرۆکەکانی ئیسرائیل ئەو سێ کەسە لە کەرتی رۆژئاوا بێسەروشوێن بوونە, تا ئێستا ھیچ لایەنێک رفاندنی ئەو سێ کەسەی لە ئەستۆی خۆی نەگرتووە. ئێمەش ئاگاداری ھیچ شتێک نین."
مەشعەل زیاتر گوتی :حەماس بزوتنەوەیەکی گەورەیە .ھەموو بەرپرسانی بزوتنەوەکەش بەرپرسیارییەتی خۆیان دەزانن .بزوتنەوەی حەماس فەرمان نادا بە بەرپرسەکانی بۆ ئەوەی چۆن بجولێنەوە .ئێمە سیاسەتێکی روون و ئاشکرامان ھەیە .سیاسەتەکەشمان بریتییە لە شۆرشی رزگاریخواز و بەرەنگاربوونەوە .حەماس لەگەڵ شەرکردندا نییە, ناتەنیاھۆ خەریکە یەکەی نیشتەجێبونی بۆ ئیسرائیلییەکان لە قودس زیاد دەکا دەیەوێت قودس تەعریب بکات .