قاھیرە
قوتابیانی کۆلیژی زانست لەبەردەم زانکۆی ئەزھەر بەگوتنەوەی دروشم دژی کودەتای سەربازیی بەسەر محەمەد مورسی دا، ناڕەزاییان دەربڕی و چوار پەنجەی رابعە عەدەوییان بەرزکردەوە.
قوتابیان داوایان لەحکومەت کرد بکوژی قوتابیان و ئەوانەی لەخۆپیشاندانەکانی دژی کودەتا کوژران دادگایی بکات و قوتابییە دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکات.
راگری کۆلێژی زانست، لەکۆنگرەی رۆژنامەوانیی دا گوتی " بەھۆی خۆپیشاندانەکان دەوامی زانکۆی دواناخرێ و بە ھەموو توانامان ھەوڵدەدەین قوتابییە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، کۆمیتەیەک پێکدێنین بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشانە".