غەززە
سەرۆکی ئیدارەی فەلەستین لەغەززە ئیسماعیل ھەنیە لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی دا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ میسرو ھەروەھا ستراتیژیی کار و ڕێککەتنە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی قسەیکرد.
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەلڕ میسردا ھەنیە گوتی: "ھەموو ئەو ھەواڵانەی باسی دەستتێوەردانی حکومەتی فەلەستینی یان حەماس دەکەن بۆ کاروباری ناوخۆی میسر درۆ و ھەڵبەستراون بە تایبەت ئەوانەی لە میدیای میسریدا بڵاو دەکرێنەوە. لێرەوە داوا لە حکومەتی میسر دەکەم بۆ ھەمیشە دەرگای رەفەح لەسەر سنوور بەڕووی غەززەدا بکاتەوە."
لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ فەتحدا گوتی: "ئێمە ھەمیشە لەگەڵ ڕێککەوتن و یەکڕیزییدا بووین، ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی ناوخۆ لە ستراتیژیی کاری ئێمەیە. بەڵام ھەرکاتێ ھەوڵی نزیکبوونەوەمان لە فەتح دابێ ئەمریکا بە پرۆژە سیاسییەکانی ھەوڵی شێواندنی داوە."
ھەنیە لە وەڵامی پرسیاری نیشتەجێبوونی فەلەستینییەکان لە دەرەوەی وڵات گوتی: "ھیچ کات زەوی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئێمە نییە، ھەرگیز ئوردن، سوریا، لوبنان یان خاکی سینا نابنە جێگەیەک بۆ ژیانی ھەمیشەیی فەلەستینییەکان. بۆیە دژی ھەر پرۆژەیەکی لەمجۆرەین. ئەگەر ئاوارەکانیشمان لە وڵاتە عەرەبییەکان بیانەوێ بگەرێنەوە غەززە ئەوا بە ھاوبەش کاریان بۆ دەکەین."
لە بارەی فراوانبوونی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جولەکەکان سەرۆکی ئیدارەی فەلەستین لەغەززە گوتی: "ئێمە لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاشتییانەداین لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام ئیسرائیل کێشەکانی ناوخۆ دەقۆزێتەوە و بەردەوامە لە نیشتەجێکردنی جولەکەکان لە زەوییە داگیرکراوەکاندا. بۆیە ھەر لە فاسەوە تا جاکارتا داوا لە موسوڵمانان دەکەم ئامادەبن بۆ ڕاپەڕینی سێیەمی ئەقسا."